(ABNA24.com) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی پێنج شەممە پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام ھۆگری وتووێژە بەڵام قەت دانوستانی ئاوێتەی گوشاری پێ قەبووڵ ناکرێت.
سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرەتای گەییشتنی بە ورمێی ناوەندی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا، وتی: ئێران بەردەوام ئەوەی دەرخستووە کە شەڕخواز نییە، بەڵام جەنگاوەرەو لەژێر توندترین گوشارەکانیش دا لە سای بەرخۆدانی گەلەکەی سەربەرزو سەرکەوتوو دەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی ئامانجی گەشتەکەی بڵ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواش وتی: ڕێزنان لە یادوبیرەوەریی قوربانیانی کیمیابارانەکەی شاری سەردەشت کە بەھۆی سەددامی دیکتاتۆری لەنێوچووی عێراق و بە دنەدانی ئەمریکییەکان قەوما لەو ئامانجە ھەرە گرینگانەی گەشتەکەی بۆ ئەم پارێزگایەیە.
٢٨ی ژوئەن، حەوتەمی پوشپەڕ ساڵگەڕی ھێرشی کیمیایی ڕژێمی بەعسی عێراق بۆ سەر شاری سەرسنووریی سەردەشتە.
لە ھێرشی کیمیایی ڕژێمی بەعسی عێراق بۆ سەر شاری سەردەشت لە ٢٨ی ژوئەنی ساڵی ١٩٨٧ ڕێکەوت لەگەڵ حەوتی پوشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ ، ١١٩ کەس شەھید و پتر لە ھەشت ھەزارکەسیش بریندار بوون.
/129
٢٧ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٦:٤١
News ID: 955469
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی پێنج شەممە پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام ھۆگری وتووێژە بەڵام قەت دانوستانی ئاوێتەی گوشاری پێ قەبووڵ ناکرێت.